نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان به هه‌مان گيانى شۆڕش پێكه‌وه كار دەكەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " با يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ينه هه‌وێن و بنه‌ماى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گيانى شۆڕش، له‌پێناو ئاينده‌يه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فيدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وكانيدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێين و كار بكه‌ين".
له يادى شه‌ست ساڵه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆڕشى "مه‌زنى" ئه‌يلوولدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە "به ڕێز و شكۆوه يادى رێبه‌رى شۆڕش بارزانيى نه‌مر و هاوه‌ڵانى و ته‌واوى شه‌هيدانى شۆڕش و كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين و سه‌رى رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌مياندا داده‌نوێنين".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، ماكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه كه له يه‌كێك له سه‌رده‌مه هه‌ره سه‌خته‌كانى مێژوودا هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كانى كوردستانى له‌ژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى جێى باوه‌ڕ و متمانه و له ئيراده‌يه‌كى يه‌كگرتوودا كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه و له‌پێناو يه‌ك ئامانجدا به‌ره‌نگارى سته‌م و داپڵۆسين ببنه‌وه و داواى ئازادى و مافه‌كانيان بكه‌ن".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دەکات کە "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول ئيراده‌يه‌كى پۆڵايين و له‌بننه‌هاتووى له گه‌لى كوردستاندا دروست كرد كه ئيتر هه‌رگيز نه‌ده‌بوو بشكێت، بۆيه ته‌نانه‌ت دواى گه‌له‌كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تييش له شۆڕش، زۆرى نه‌خاياند گه‌لى كوردستان ريزه‌كانى رێكخسته‌وه و دووباره هاته‌وه كۆڕى خه‌بات و تێكۆشان و رووبه‌ڕووى هه‌موو هێز و چه‌ك و زه‌بر و زه‌نگێكى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق بووه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و كاريگه‌رى و پێگه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان، بوونه بنه‌مايه‌ك كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار و هه‌موو ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستانى له‌سه‌ر بنيات نران، ده‌ستكه‌وتى هه‌ره مه‌زنيش دروستكردنى شانازى و ناسنامه‌ى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى و ئيراده و گيانى به‌ره‌نگارى و به‌رده‌وامى بوو كه گه‌لى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌ياند".
نیجیرڤان بارزانی رایدەگەیێنێت "با يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ينه هه‌وێن و بنه‌ماى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گيانى شۆڕش، له‌پێناو ئاينده‌يه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فيدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وكانيدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێين و كار بكه‌ين. هه‌ميشه به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان".
