وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئەمڕۆ له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان هیچ پشكنینێك نه‌كراوه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى له كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو به‌پێى ئاماره‌كه 6579كه‌س پشكنینى كۆرۆنایان بۆكراوه‌و له‌م رێژه‌یه 606 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانیش هیچ پشكنینێك نه‌كراوه.
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، 6579 پشكنین له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان هیچ پشكنینێك ئه‌نجام نه‌دراوه، كۆى توشبوانى 24 كاتژمێر 606كه‌سبوه.
هه‌ربه‌پێى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، 1461كه‌س ڤایرسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه‌و 20هاووڵاتى به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 12 له‌هه‌ولێر 3 له‌دهۆك 2 له‌سلێمانى 1كه‌س له هه‌ڵه‌بجه‌و2كه‌س له گه‌رمیان بوه.
رۆژانى شه‌ممه له به‌هۆى ئه‌وه‌ى له هه‌ینیدا پشكنین كه‌متر ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانیش زۆرجار دواده‌كه‌ون رێژه‌ى تشبوون به‌به‌راورد به رۆژانى تر داده‌به‌زێت و له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه جارێكى تر به‌رزده‌بێته‌وه.
