هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: بۆ مافی پارێزگاكان له‌ بوجه‌ و دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی كۆبوینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ بەشداریان كرد لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی و لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵ سەرۆككۆماری عێراقیش بە جیا كۆبونەوە.

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لەئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک‌و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو سەبارەت بەگۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی‌و ئابوریی‌و خزمەتگوزاری گفتوگۆیان كرد.

هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ، له‌به‌غدا، شاندی ڕه‌سمی  پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌)، به‌شداریمانكرد له‌ كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ به‌شداریی هه‌مو پارێزگاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌".

لەبەشێکی دیکەیدا، سەرۆک كۆمار جەختیکردۆته‌وه‌ لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوو ڕیشەیی بۆ کۆتاییھێنان بەکێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو یاسا، بەتایبەتی کێشە داراییەکان‌و پاراستنی مافە ڕەواکانی خەڵک‌و موچەخۆران‌و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان‌و عێراق بێ جیاوازی.

كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌ سه‌ر پێشنیازی پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی پێداویستیی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی عێراق و دابینكردنی زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان به‌ تایبه‌تیی له‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی بوجه‌و پێداویستیی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی هه‌رێمی كردستان له‌ بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان، داواكاریی و پێشنیازی خۆمانمان خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.

پارێزگاری سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وزاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئۆفیسی كۆمسیۆن له‌ پارێزگاكاندا خسته‌ڕو، هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بڕیاری پێویست بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دران".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار