مستەفا کازمی گەیشتە تاران
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دۆسییەکانی ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ بکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پێکهاتو لە چەندین وەزیر و لیژنەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات، گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
مستەفا کازمی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆدەبێتەوە و دۆسیەکانی ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ دەکەن.
لەدوای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، مستەفا کازمی یەکەمین سەردانی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات و پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت، بەتایبەت کە عێراق دووەمین بازاری جیهانە بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی لەدوای وڵاتی چین.
