بەریتانیا پشتگیریى خۆى بۆ هەرێمى کوردستان دووپات دەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتی نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد کونسولى گشتی بەریتانیا ڕونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێم هەیە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 12 ئەیلولی 2021، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتی نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.
نێچیرڤان بارزانى وێڕاى بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەموو پشتگیرییەکیشى بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانى نیشان دا.
هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیى دووقۆڵى و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى یەکگرتوو کردەوە.
کونسولى گشتی بەریتانیا ڕونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ تیمەکەى کارى لەسەر دەکات، هەروەها پابەندیى شانشینى یەکگرتووى بە بەردەوامی پشتگیرى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عیراق دوپات کردەوە و ستایشى هاریکارى و هەماهەنگی وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى بەریتانیا کرد.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی هەرێم:
سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتیى نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى بەخێرهێنان، پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەموو پشتگیرییەکیشى بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانى نیشان دا. هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیى دووقۆڵى و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى یەکگرتوو کردەوە.
کونسولى گشتیى بەریتانیا ڕوونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ تیمەکەى کارى لەسەر دەکات، هەروەها پابەندیى شانشینى یەکگرتووى بە بەردەوامیى پشتگیرى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عیراق دووپات کردەوە و ستایشى هاریکارى و هەماهەنگیى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى بەریتانیا کرد.
