هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ١١ سەربازی تورکیا كوژران و چواری دیکەش برینداربوون
.png)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە شەرا، عەزاز و مارع، ١١ سەرباز سزدران و چواری دیکەش برینداربوون، دەستبەسەر ژمارەیەک چەکیشدا گیرا.
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لەسەر ڕیزەچالاکییەکی شەڕڤانانیدا لە شەرا، عەزاز و مارەع، دژبە چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڤیدیۆی چالاکییەکانیشیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژانی ٧ بۆ ١٠ی ئەم مانگە، بۆ بیرهێنانەوەی شەهید ‘شیار دەنیز’ و بۆ وەڵامدانەوەی کردەوە دژەمرۆڤانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چالاکیی تۆڵەکردنەوە ئەنجامدرا کە بەمشێوەیەیە:
ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە ناوچەی شەرا چوونە سەر بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورکیا و چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، پێنج چەتە کوژران، دوو چەتە برینداربوون، ماتۆڕسکێڵیک و دۆشکایەک تێکشکێندران، هەروەها دەستگیرا بەسەر دوو چەکی AK-47، چەکێکی بی کەی سی، تەرماڵێک، تەلەفۆنێک، بێتەلێک و ناسنامەی چەتەکان.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە، لە گوندی تل مالد سەربە ناوچەی مارع، لە ئەنجامی چالاکییەکدا، سێ چەتە کوژران و چەتەیەکیش برینداربوو.
ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، لە گوندی کل جبرانی سەربە عەزاز، لە ئەنجامی چالاکییەکدا، سێ چەتە کوژران و چەتەیەکیش برینداربوو.
لەم چالاکییانەدا، بە گشتی، ١١ چەتە کوژران و چوار چەتە بریندرابوون.
