ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق هەڵگیرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تاران، راگەیێندرا.

ماوەی چەند ساڵێکە پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق تاوتوێ دەکرێت، لە سەردەمی کابینەی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران چەندین جار گفتوگۆ و قسە لەسەر ئەو بابەتە کراوە.

لە ئاداری 2019 حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران سەردانی بەغدای کرد و، لەسەر ئەوە رێککەوتن لە نیسانی ئەو ساڵەدا ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات بەخۆڕایی بێت. بەڵام دواتر بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رێکارەکانی جێبەجێکردنی دواکەوتن.

هەروەها رەسوول موهاجر، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر 26-05-2021 رایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاردراوە، ئەگەر لایەنی عێراقی ئامادەبێت، ئەوا ئێران ئامادەیە هەموو چەشنە ڤیزایەک لەگەڵ عێراق هەڵبگرێت بۆ ئەوەی بازرگانان و هاووڵاتیانی عێراقی بتوانن بەئاسانی سەردانی ئێران بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار