وتەبێژی حکومەت: پاڵپشتی میدیایی ئازاد دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند:"لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی میدیایی ئازاد دەکەین، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ میدیاکان زیاتر بێت" ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئێستا سۆشیال میدیا، ناوەرۆک و پێگەی دابەزیوە و هەندێک لە بەشداران وەک سەرچاوەی زانیاری مامەڵەی لەگەڵ ناکەن".
ئەمرۆ 12ی ئەیلوول2021، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی دیدارێکدا لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "وەک حکومەتی هەرێم لەگەڵ 40 دامەرزوەیی میدیای زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەین و بەبەردەوامی لە ڕێگەی میدیایی ناوخۆی و دەرەوە زانیاری دەدەین بە هاوڵاتیان و لە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداریان دەکەین".
ئەو وتیشی،"هەوڵێک هەیە بۆ خراپ بەکارهێنانی میدیا"، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشوازی لە هەر چاودێرییەکی میدیا پرۆفیشناڵەکان دەکەین کە چاودێربن بەسەر ئەدا و کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و ئەو هەنگاوەمان پێ گرنگە".
د. جوتیار عادل، ئەوەشی خستەڕوو، "لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی میدیایی ئازاد دەکەین، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ میدیاکان زیاتر بێت" ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئێستا سۆشیال میدیا، ناوەرۆک و پێگەی دابەزیوە و هەندێک لە بەشداران وەک سەرچاوەی زانیاری مامەڵەی لەگەڵ ناکەن".
