وەزارەتی کارەبا: كاتژمێرەكانی كارەبا زیاددەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لە ئێستادا بڕی سێ هەزار و 700 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت و رۆژانە بە تێکڕایی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان".
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئهیلوولی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، ئاستی بەرهەم هێنانی کارەبا سێ هەزار و 700 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەباش له پێنج هەزار مێگاوات، بۆ چوار ههزرا و 500 مێگاوات دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا رۆژانە بە تێکڕایی نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردوودا وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، پلانیان بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ هاوڵاتییان داڕشتووە و تاکۆتایی مانگی ئاب، دەتوانن 15 کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.

بابهتی پهیوهندیدار