وەزیری دادی هەرێم: دادگایەکی تایبەتمەند بۆ بازرگانی بەکارێکی گرنگ دەزانین

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

وەزیری دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هەرچەندە دادگای بازرگانی لە کوردستان بونی نییە، بەڵام چەندین بیرۆکە هەیە لەوانە دامەزراندنی سەنتەر یان دەستەی ناوبژیوانی و ئاشتەوایی و سازاندن، کە دەبێت سەربە وەزارەتی داد بن، هەروەها لەم قۆناغەدا بونی دادگایەکی تایبەتمەند بۆ بازرگانی بەکارێکی گرنگ دەزانن".

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئه‌یلوولی 2021، فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر عیماد باڵەک، سەرۆکی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی/ ئۆکرانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و رایگەیاند، "هەرچەندە دادگای بازرگانیمان نییە، بەڵام چەندین فیکرە هەیە لەوانە دامەزراندنی سەنتەر یان دەستەی ناوبژیوانی و ئاشتەوایی و سازاندن، کە دەبێت سەربە وەزارەتی داد بێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتەکەیان سەنتەری توێژینەوەی یاسایی داناوە، کە یەکێک لەئەرکەکانی تاوتوێکردنی بیرۆکەی هەمەجۆرە.

وەزیری داد هەروەها وتی، "هەبونی دادگایەکی تایبەتمەند بۆ بازرگانی کارێکی گرنگە، چونکە وادەکات دۆسییە و کێشە بازگانیەکان، خێراتر یەکلایی بکرێنەوە و کاروباری بازرگانان و کۆمپانیاکان دوانەکەون."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار