ئێران داوای دەركردنی حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان لە كازمی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای "چەککردن و دەرکردنی بەپەلەی" حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئه‌یلوولی 2021، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاندووە، زیادبوونی جموجۆڵی "گرووپە تیرۆریستییەکان" لە هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانییە.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران باسی لەوەش کردووە، "ئەم جموجۆڵانە تێکدەری ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتە"، داواشی کردووە، "پێویستە ئەو گرووپانە بەزووترین کات چەک بکرێن و بەپەلە لە عێراق دەربکرێن".

رۆژی 07-09-2021 ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداریی بە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دا و داوایکرد خەڵک لە بارەگاکانیان دووربکەونەوە. دوای دوو رۆژ لە هۆشدارییەکە، ئێران دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی باڵەکایەتی و برادۆست کرد.

كاتژمێر 12:00ـی رۆژی هەینی 10-09-2021 و بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گوندی بەربزینیان-ی لە سنووری سیدەکان تۆپباران کرد.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرزاییەکانی دۆڵمەیدانی قەزای شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆپخانەیەکی جێگیر کردووە و لەوێوە تۆپەکان ئاراستەی ناوچەکانی باشووری کوردستان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار