هەپەگە: نۆ سەربازی توركیا كوژران

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و مەتینا دا لە ئەنجامی چالاکیی گەریلا دا، لانیکەم نۆ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، کە لە ئاڤاشین چوار داگیرکەر، لە مەتیناش پێنج داگیرکەر،  لە ئەنجامی چالاکیی گەریلا دا سزادران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

“لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشیندا؛

ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانی، هێزەکانی یەژاستار  چالاکییەکیان لە دژی مۆڵگەیەکی دوژمنان ئەنجامدا کە شەش داگیرکەری تێدا بووە. هەر بۆیە بە گازی کیمیاویی و تەقەمەنیی هێرشیان کردبووە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلی، لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا چوار داگیرکەر کوژران، دوو داگیرکەریش بریندار بوون و مۆڵگەکەش لەگەڵ چەکە کیمیاوییەکانی ناویدا لەناوبران. هێزەکانی یەژاستار ئەو چالاکییەیان بۆ پیرۆزکردنی بەرخۆدانی گردی سور و وەرخەلی ئەنجامدا، دوای ئەو چالاکییە سەرکەتووە، سوپای داگیرکەری تورک، کاتژمێر ٠٩:٠٠ بەیانی کوژراوەکانی بە هێلیکۆپتەر گواستەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە هەرێمی مەتینا؛

ئەو داگیرکەرانەی کە لە نزیک گردی کۆردینە، خەریکی دروستکردنی ڕێگە بوون بۆ داگیرکردنی ناوچەکە، خرانە ژێر چاودێریی هێزەکانمانەوە، ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکی شەو گەریلاکانمان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر داگیرکەران، لە چالاکیی قۆڵی یەکەمدا لە نزیکەوە داگیرکرانی کرانە ئامانج و سێ کەسیان سزا دا، قۆڵی دووەمیش ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست دەستتێوەردانی شەڕەکە بکەن  کرانە ئامانج، لانیکەم دوو داگیرکەر کوژران، بەم شێوەیە لانیکەم پێنج داگیرکەر سزا دران، سوپای داگیرکەری تورک پاش ئەو چالاکییە، کوژراوەکانی بە هەلیکۆپتەر گواستەوە.

لە هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلی؛

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک، لە درەنگانی شەودا گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلی بۆردوومان کرد و هەوڵی پێشڕەوییدا، پاش پێکدادانێکی قورسی داگیرکەران، نەیانتوانی بە ئامانجیان بگەن.

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٥:٤٠ خولەکی بەیانی، سوپای داگیرکەری تورک بۆ بۆردوومانکردنی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلی، تەقەمەنیی دانا، بەڵام ئەو تەقەمەنییە لەلایەن هێزەکانمانەوە پووچەڵ کرایەوە.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، لە گۆڕەپانی دەشتی کافیای هەرێمی گارێ، فڕۆکە جەنگییەکان گۆڕەپانی شەهید ئامەدیان بۆردوومان کرد.

ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٢٥ تا ٠٢:١٠ خولەکی نیوەڕۆ، لە هەرێمی ئاڤاشین، گۆڕەپانی ستوون لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کران، شەوی ئەو ڕۆژە هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی گۆڕەپانی مەرڤانۆس، تابووری عەرەبان، گردی سپی، گردی سوور و گردی سلێمان سووڕایەوە و هەروەها گردی شەهید ئینتقام، دۆڵی باسایا، دۆڵی بزانا و گردی قارتال، لەلایەن هێلیکۆپتەرەوە بۆردوومان کران.

ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٥:٤٠ خولەکی ئێوارە، گوندی شی لە شارەدێی دینارتەی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ، بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کرا.

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٣٠ تا٠٨:٠٠ لە هەرێمی زاپ، گۆڕەپانی کورۆژاهرۆ و گۆڕەپانی وەرخەلی لە ئاڤاشین بە فڕۆکەی جەنگیی، بۆردوومان کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار