سه‌باح هه‌ورامى: ڤاکسینیش وه‌ربگرن تووشی کۆرۆنا ده‌بن ئه‌و قسه‌یه به‌ڵێ ڕاسته

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی داوای له‌مامۆستایان و هاوڵاتیان کرد ڤاکسینی دژه کۆرۆنا وه‌ربگرن و راشیگه‌یاند:" خه‌ڵک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڤاکسینیش وه‌ربگرین تووشی کۆرۆنا ده‌بینه‌وه، ئه‌و قسه‌یه به‌ڵێ ڕاسته، به‌ڵام له مردن دوورتده‌خاته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ئه‌یلولى 2021، به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نیدا رایگه‌یاند:"خه‌ڵک ده‌ڵێت خۆ ئه‌گه‌ر ڤاکسینیش وه‌ربگرین تووشی کۆرۆنا ده‌بینه‌وه، ئه‌و قسه‌یه به‌ڵێ ڕاسته، به‌ڵام وه‌رگرتنی ڤاکسین له ئه‌گه‌ری مردن دورت ده‌خاته‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داوا له‌هاوڵاتیان و مامۆستایان ده‌که‌م ڤاکسین وه‌ربگرن".
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ده‌رگای قوتابخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕووی زیاتر له یه‌ک ملێۆن و 800 هه‌زار قوتابی و خوێندکار کرایه‌وه و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش له‌قوتابخانه‌یه‌کی شه‌قڵاوه زه‌نگی ده‌ستپێکردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی لێدا.
