نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ دەگاتە بەریتانیا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی سێ رۆژە دەگاتە بەریتانیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لەندەن لەگەڵ بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆدەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممەش لەگەڵ دۆمنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دیداری دەبێت. بڕیاریشە 17ـی مانگ واتە رۆژی هەینی، لووتکەی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لەنێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڕێوەبچێت. 

سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لەندەن 3 رۆژ بەردەوامدەبێت و دووەم سەردانی فەرمی نێچرڤان بارزانییە بۆ ئەو وڵاتە.

لە ئایاری 2014دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان سەردانی لەندەنی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار