بەریتانیا: ئێمە هاوبەشێکی زۆر نزیکمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند:"ئێمە هاوبەشیێکی زۆر نزیکمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە. رێزێکی گەورەمان بۆ پێشمەرگە ئەو رۆڵەیان هەیە کە بۆ پاراستنی سەقامگیریی لەم ناوچەیە و لە شەڕی دژی داعشدا گێڕاویانە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15 ئەیلوولی 2021  ستێفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند:" ئێمە هاوبەشیێکی زۆر نزیکمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە. رێزێکی گەورەمان بۆ پێشمەرگە ئەو رۆڵەیان هەیە کە بۆ پاراستنی سەقامگیریی لەم ناوچەیە و لە شەڕی دژی داعشدا گێڕاویانە. ئێمە هاوکارین لە مەشقپێکردنی پێشمەرگە، لەنێویشیاندا لەناوخۆی بەریتانیادا."

لە هەوڵەکانی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی لیواکانی هێزەکانی پێشمەرگەشدا، هێزەکانی بەریتانیا رۆلێکی کارا دەبینن و لەو بارەیەوە راوێژی سەربازی بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدەن. 

جەیمس سۆرنتن، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر دەڵێت "ئێمەش هاوکاریی تەکنیکی دابین دەکەین، پێمانوایە زۆر گرنگە هێزی پێشمەرگە مۆدێرن بکرێت، ببێتە سوپایەکی کاریگەر بۆ سەدەی بیست و یەک، لەژێر کۆنتڕۆڵی دامەزراوە حکومییەکاندا بێت نەک حیزبە سیاسییەکان."

لە گۆڕەپانی جەنگیشدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیا لەڕێگەی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی داعش و چاودێریکردنیان و شوێنکەوتنیان یارمەتیی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار