کۆمسیۆن: لەکۆی 17ملیۆن کارتی دەنگدان 14ملیۆن کارت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" لە کۆی 17 ملیۆن کارتی دەنگدان 14 ملیۆن کارتیان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کردوە کە مافی دەنگدانیان هەیە.
نەبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ میدیا عیراقییهكان راشیگەیاند: کۆمسیۆن لە ئێستادا سەرقاڵی راهێنانی کارمەندە بۆ داغڵکردنی داتا، لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆمسیۆن 900 کارمەند لە کۆی پێنج ههزار کارمەند دیاری دەکات بۆ داغڵکردنی داتاکان.
باسی لهوهشكرد: لە رۆژی دەنگداندا دەبێت دەنگدەر کارتی دەنگدان و پێناسەی نیشتیمانی پێبێت و پەنجە مۆری ئەلکترۆنی بکات، دەبێت ناوی سیانی و پەنجە مۆرەکە لەگەڵ یەک بەراورد بکرێت ئەگەر وەک یەک بوون ئەوا مافی دەنگدانی دەبێت.
لایەنە سیاسیەکان پێشبینی دەکەن رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پێشوهختهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق کە وا بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، ئەنجام بدرێت بگاتە 50% بۆ 60%.
