کازمی: بەملیار دینار لەسەردەمی بەعسدا براوەتە دەرەوە دەبێت بگەڕێنرێتەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆک وەزیرانی عێراقرایگەیاند:" ملیاران دۆلار لەسەردەمی ڕژێمی بەعسەوە عێراقەوە براونەتە دەرەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەردەمی ڕژێمی بەعسەوە ملیاران دۆلار بەنایاسایی براونەتە دەرەوەی عێراق و دەبێت ئێستا بۆ عێراق بگەڕێندرێنەوە.
بەوتەی کازمی، کاتێک کۆمەڵگە دەچێتە شەڕی تائیفییەوە، گەندەڵی بە قورسی دەردەکەوێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، لەماوەی یەک ساڵدا توانیویانە گەندەڵیی 17 ساڵی ڕابردوو ئاشکرابکەن.
پهیامهكهى كازمى لهكاتێكدایه، ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەغدا چالاکییەکانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق بەڕێوەبچێت کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

بابهتی پهیوهندیدار