تیمی کوردستانی عێراقی: هەر کۆمەڵگایەک بەدەل بەرواری هەبێت دەبێت شانازی پێوە بکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگا دانیشتنی دادگایكردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دواخست،  تیمی کوردستانی عێراقی CPT داوایكرد دەستبەجێ مامۆستا بەدەل بەرواری ئازادبکرێت و ڕایگەیاند، هەر کۆمەڵگایەک کەسێکی وەک مامۆستا بەدەل بەرواری هەبێت دەبێت شانازی پێوە بکات.

ئەمڕۆ بڕیاریبوو دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگاییکردنەکەیان دواخرا بۆ ١٢ی تشرینی یەکەم.

دوای بڕیاری دواخستنەكە، تیمی کوردستانی عێراقی CPT كە لە سەرجەم دانیشتنەكانی دادگایكردنی دەستگیركراوانی بادیناندا ئامادەبوون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند، هەر کۆمەڵگایەک کەسێکی وەک مامۆستا بەدەل بەرواری هەبێت دەبێت شانازی پێوە بکات، چونکە ئەو شایستەیی سوپاسگوزارییە پێویستە شانازی پێوە بکرێت لە هەرێمی کوردستاندا.

CPT دووپاتیكردەوە، كە ئەوان بۆ بەڕێوەچونی دادگایەکی دادپەروەرانە چاودێری سەرجەمی پڕۆسەی دادگاییکردنی زیندانیکراوانی بادینانیانکردووە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەدەل بەرواری بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵیکە لە زیندا هێڵدراوەتەوە بە بێ بونی بەڵگەیەکی زۆر بچوک لەسەری.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT داویكرد، دەستبەجێ مامۆستا بەدەل بەرواری ئازادبکرێت و بەزوترین کات بە خانەوادەکەی شادبکرێتەوە، تاوەکو بەردەوام بێت لەو خەباتەی کە دەیکات بۆ داکۆکیکردن لە سەرجەم مافی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا.

مامۆستا بەدەل بەرواری ‌و ئومێد بەرۆشكی، ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٢٠، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان دەستگیرکران و ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ئەمساڵیش، لە بەرامبەر دوو دۆسێی جیاوازدا، دادگای کەتنی دهۆک سزای ساڵێک زیندانیی بەسەر ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند.

لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار، بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی براونەتە بەردەم دادوەر لە دادگای هەولێر، بەڵام بە بیانووی جیاواز دانیشتنەکانی دادگا لەبارەی یەکلاکردنەوەی دۆسیەکانیان دواخراوە ، ئەمڕۆش بۆ جارێکی دیکە دانیشتنەکە دواخرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار