وەزارەتی تەندروستی: ئەمڕۆ 1178 توشبوو و 11 گیانیان لەدەستدان تۆماركرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" 1178 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 11 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15 ئەیلوولی 2021  وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیاندراوێكدا رایگەیاند:" نۆ هەزار و 645 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1178 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.

ئەو 11 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، پێنجیان لە هەولێر، سیانیان لە دهۆک و سیانیان لە سلێمانی بوون، لە هەڵەبجەش هیچ گیانلەدەستدانێک بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

هەروەها 1430 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و سێ هەزار و 993 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 314 هەزار و 302 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 279 هەزار و 348 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 641 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 29 هەزار و 313 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار