وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: ئەو بەنزینەی لەعێراقەوە دێت نرخەكەی دانابەزێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:" ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه‌ی دێته هه‌رێمه‌وه به‌شی پێداویستیی ناوخۆ ناكات و هه‌رێم پێویستی به شه‌ش ملیۆن لیتره‌و له حكومه‌تی عێراقه‌وه ته‌نها یه‌ك ملیۆن لیتر دێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخی به‌نزین به‌رز بێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15 ئەیلوولی 2021 جوتبار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه‌ی دێته هه‌رێمه‌وه به‌شی پێداویستیی ناوخۆ ناكات و هه‌رێم پێویستی به شه‌ش ملیۆن لیتره‌و له حكومه‌تی عێراقه‌وه ته‌نها یه‌ك ملیۆن لیتر دێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخی به‌نزین به‌رز بێت.
وتیشی كه نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و پێشبینی ده‌كه‌ن له داهاتودا نرخی سوته‌مه‌نی جێگیر بكه‌ن، به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ش كه وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڕیاریداوه، ده‌بێت رۆژانه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، جوتیار عادل وتی كه مافی هه‌رێمی كوردستانه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك، له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منیی هه‌رێمیش رایگه‌یاند كه سه‌قامگیریی هه‌ولێر له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دایه.
بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه كار بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و نابێت موڵكی گشتی و حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه به‌كاربهێنرێت.
