هەپەگە: توركیا سەربازێكی خۆی دەكوژێت كە ویستویەتی خۆی رادەستی گەریلا بكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

هەپەگە ڕایگەیاند:" سەربازێکی سوپای تورک کە ویستوویەتی خۆی ڕادەستی هێزەکانی گەریلا بکات، لەلایەن سەربازەکانی دیکەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

ئەمڕۆ، چوارشەممە 15ی ئەیلوول، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر شەڕو پێکڤدادانی گەیلاکانی لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە و تێدا ئاشکرایکرد کە سوپای تورک سەربازێکی خۆی کوشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:  دوای ئەوەی، ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە مەیدانی شامکێی ناوچەی زاپ، هێزی گەریلا گروپێکی داگیرکەرانیان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵەوە، سەربازێکی سوپای تورک، بۆ ئەوەی خۆی تەسلیمی گەریلا بکات هەڵهاتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای گەریلاکان، لەلایەن سوپای تورکەوە تەقەی لێکراوە، بە ئامانجی ڕزگارکردنی سەربازەکە شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی گەریلا و سوپای تورکدا دروست بووە و گەریلایەک لەو شەڕەدا بریندار بووە.

هەروەها هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک شوێنی سەربازەکەیان بە هاوەن تۆپباران کردووە، دوای تۆپبارانەکە، کاتێک هێزی گەریلا گەیشتووەتە شوێنەکە، ئاشکرا بووە، کە بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە سەربازەکە کوژراوە و هەروەها زانیویانە ناوی ئەو سەربازەی کە نەیویستووە شەڕی گەریلا بکات، ‘سەزای گونگۆر’ بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار