نێچيرڤان بارزانى و وەزیری بەرگریی بەریتانیا پشتگيرى و هاريكاريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دوپاتدەكەنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری بەرگریی بەریتانیا هه‌موو پشتگيرييه‌كى وڵاتەکەی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه ڕایگەیاند:" هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تي دژى داعش بەردەوام دەبێت".
ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه 2021/9/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ بێن واڵێس وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زيرى هێزه چه‌كداره‌كانی بەریتانیا و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر له عێراق و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تاوتوێ كراوە و بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕابوون كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه و جيهانيش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هێشتا پشتگيرى و هاريكاريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى، پێويسته.
بێن واڵێس، وه‌زيرى به‌رگري به‌ريتانيا جه‌ختى له به‌رده‌وامي به‌شداریی و ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى شانشينى يه‌كگرتووى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێزانين و ستايشى بۆ قوربانييه‌كان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له تێكشاندنى داعشدا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى به‌ريتانيا و پشتگيريكردنى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپات كرده‌وه و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى به‌ريتانياى به‌رز نرخاند، به‌تايبه‌تيش ئاماژه‌ى به بوونى راوێژكاران و تيمه‌كانيان و مه‌شقكردن و راهێنانيان به پێشمه‌رگه كرد.
هەروەها گرنگي هاريكارى و هه‌ماهه‌نگي نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتيواني هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، چاكسازى و هه‌نگاوه‌كان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دۆخى ئه‌منيى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه لە کۆبوونەوەکە باسکراون.
