ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا: لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا رایگەیاند:" لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا، لەگەڵ لۆرد جۆن ماکفۆل، سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا کۆبووەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا رایگەیاند، لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن. نێچیرڤان بارزانی داوای لە پەرلەمانی بەریتانیا کردووە هاوکاربن لە پتەوکردنی دیموکراسی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
له دووه‌مين رۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ شانشينى يه‌كگرتوو، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئەیلوولی 2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هە‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ لۆرد جۆن ماكفۆل، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى لۆردان له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق و هە‌رێمى كوردستان و هە‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هە‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، كۆڤيد-19، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هە‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هە‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لۆرد ماكفۆل ستايشى پرۆسه‌ى ديموكراسی له هە‌رێمى كوردستان و دانانى كۆتا بۆ مسۆگه‌ر‌كردنى به‌شداريى ئافره‌تان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و ژيانى په‌رله‌مانى و دامه‌زراوه‌كانى حكوميدا كردووە و دووپاتى كردووەتەوە، "په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پشتگيريى هە‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنيار و راسپارده ده‌داته حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى"، هه‌روه‌ها "سوپاسى رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد".
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هە‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى لۆردان و حكومه‌تى به‌ريتانيا له عێراق و هە‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و سوپاسی په‌رله‌مانى به‌ريتانياى كرد كه تاوانه‌كانى داعشى به‌رامبه‌ر به کوردانی ئێزدی و پێكهاته‌كانى ديكه له عێراق و هە‌رێمى كوردستان به جينۆسايد ناساندووه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواى كردووە "په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پته‌وكردنى ديموكراسى و دامه‌زراوه‌كانى وڵات‌دا، هاوكاريى هە‌رێمى كوردستان بكات".
