ته‌ندروستی هه‌رێم ئامارێكی نوێی مردن و توشبوانی كۆرۆنای راگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا 22 تووشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 253 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ئەو 22 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، نۆیان لە هەولێر، حەوتیان لە دهۆک و شەشیان لە سلێمانی بوون و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.

هەروەها 1547 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 13 هەزار و 624 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 315 هەزار و 555 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 280 هەزار و 895 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 663 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 28 هەزار و 997 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار