مەسرور بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێ‌ دەكەن

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەراڵ ریچارد بێڵ، جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سووریایان تاوتوێ کرد.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاندووە بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیەی رۆژی 15ی ئەیلوول لە دۆڵێ نەقەبای ناحیەی نەهلێی سەر بە قەزای ئاکرێ "بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە شەهید بوون"، هەروەها پشتیوانی هاوپەیمانانیشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووەتەوە لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار