ئەلیشیا کێرنس: كۆبونەوەمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی داهاتووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ئەلیشیا کێرنس  لە تویتێکدا رایگەیاند:" دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.

ئەلیشیا کێرنس بە هاوپێچکردنی وێنەی خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 لە تویتێکدا نووسیویەتی، "دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو هاوڕێیەتییە لەمێژینەیەی لەنێوان وڵاتەکانماندا هەیە، هەروەها بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان"

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانیا نووسیویەتی، "دڵخۆشم کە لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەمان لەگەڵ بەرێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە".

ئەلیشیا کێرنس، پەرلەمانتاری بەریتانیا کە هاوکات ئەندامی لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی بەریتانیایە، باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیان لە پەیوەندی نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردووە، دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.لیز ترەس کە پێشتر وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا بوو، رۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا، لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا.

بەوەش، لیز ترەس یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو یەکەمین سەرکردەی دەرەوەی بەریتانیا ئەنجام دەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار