وەزیری كارەبا: یەكەمین وێستگەی كارەبا بەوزەی خۆر دەكرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" لە ناوچەی ڕێزان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر یەكەمین وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆر دەكەنەوە، كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات كارەبای هەیە".
ئهمڕۆ پێنجشهممه 16ى ئهیلولى 2021، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی تازەیە بۆ ئەوەی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا سوود لە هەموو سەرچاوەكانی وزەی ئاو، سووتەمەنی و خۆر وەربگرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر زیادبوونێك لە بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەر شوێنێكی هەرێم، سود بەسەرجەم ناوچەكانی دیكە دەگەیەنێت.
باسی لەوەشكرد، كە ئێستا لە چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستاندا كار دەكرێت و هەموویان لەپێناو دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دەبن.
