نێچیرڤان بارزانی بۆ لیز ترەس: پاڵپشتی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوومەوە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا وەکو باڵاترین دیپلۆماتی بەریتانیا و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە پیرۆزباییم لێکرد". دەڵێت:" گفتوگۆمان لەبارەی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان و پاڵپشتیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرد".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوومەوە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا وەکو باڵاترین دیپلۆماتی بەریتانیا و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە پیرۆزباییم لێکرد. ئێمە گفتوگۆمان لەبارەی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان و پاڵپشتیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، سەقامگیریی ناوچەکە و پرسە هەنووکەییەکانی دیکە کرد".
لیز ترەس کە پێشتر وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا بوو، رۆژی چوارشەممە 15ی ئەیلوولی 2021 لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا.
بەوەش، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیز ترەس لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا کە لەگەڵ سەرکردەیەکی جیهان ئەنجامی دابێت.
