ئێران هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی سەردانی هەرێمی كوردستان نەكەن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

باڵیۆزى ئێران له‌عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌یی‌و زیاره‌تكاران ده‌كات، هۆشداریش ده‌دات لەبارەی هاتنەناوەوەی ئێرانییەکان لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق، ده‌شڵێت:"ئەوکەسانەی لەڕێگه‌ی سنورەکانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەچلەی ئیمام حسێن بێنە عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەردەکرێن".

 ئەمرۆ شەممە 18ی ئەیلوول 2021 ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەعێراق ڕایگەیاند، "پێویستە سەرجەم گەشتیاران لەڕێی ئاسمانییەوە بچنە عێراق‌و بەمشێوەیە ڕێککەوتن لەنێوان عێراق‌و ئێراندا کراوە".

وتیشى:"هیوادارین زیارەتکارانی چلە، لەڕێی سنوری کوردستانەوە سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ن‌و له‌ڕێگه‌ى ئاسمانیه‌وه‌ ئه‌وكاره‌ بكه‌ن".

مەسجدی هۆشداریشیدا لەبارەی هاتنەناوەوەی ئێرانییەکان لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق‌و وتی:"ئەوکەسانەی لەڕێگه‌ی سنورەکانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لەچلەی ئیمام حسێن بێنە عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەردەکرێن‌و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار