لەئەفغانستان سێ تەقینەوە رویدا و 20 كەس بوونە قوربانی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە ئەفغانستان زنجیرەیەك تەقینەوە شارەكانی جەلالئاباد و كابوڵیان هەژاند، بەهۆیانەوە نزیكەی 20 كەس بوونە قوربانی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە نەخۆشخانەی جەلالئابادەوە وەرگیراون، لە سێ ناوچەی جیاوازی ئەو شارە سێ تەقینەوەی یەك لە دوای یەك روویانداوە و لە ئاكامدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ كەسی دیكەش برینداربوون كە لە نێویاندا منداڵ و چەكدارانی تاڵیبان هەن.
بەوتەی شایەتحاڵەكان لە تەقینەوەكاندا ئۆتۆمبێلەكانی تاڵیبان كراونەتە ئامانج و سێ كەسیش لە تەقینەوەكاندا گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەكی دیكەشەوە سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئەفغانستان باس لە روودانی تەقینەوەیەك دەكەن لە رۆژئاوای كابوڵ كە تیایدا دوو كەس برینداربوون. تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەكان رانەگەیاندووە.

بابهتی پهیوهندیدار