كوردێك بە جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەكر فەتاح، نوێنەری ھەمیشەیی عێراق لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نەمسا، بەجێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا.

 بەكر فەتاح كە لەسەر پشكی یەكێتی نوێنەری ھەمیشەیی عێراقە لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نەمسا، بە كۆی دەنگ وەك جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ھەڵبژێردرا.

ساڵی ٢٠١٣ كرا بە باڵیۆزی عێراق لە سوید، دواتر وەكو باڵیۆز لە بەڕازیل دیاریكراوە. بەكر فەتاح برای عومەر فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتییە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار