كەشناسی هەرێم گۆرانكاری پلەكانی گەرمای دوو هەفتە بۆ هاوڵاتی ئاشكرادەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

وتەبێژی كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: " كۆتایی ئەم هەفتەیە کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک و لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە روو دەكاتە  ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆ سەرەتای هەفتە ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما". دەڵێت:" لەدوای ئەم هەفتەیەشەوە دوبارە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە".

ئەژی چەتۆ، وتەبێژی كەشناسی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:" كۆتایی ئەم هەفتەیە کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک و لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە روو دەكاتە  ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆ سەرەتای هەفتە ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما واتە بە جیاوازی پلەیەك یان دوو پلە وەك خۆی دەمێنێتەوە".

بەم شێوەیەش پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم لەماوەی رۆژانی ھەینی و شەمەدا نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣١ تا ٣٣ پلەی سیلیزی و لەناوچەکانی سنوری گەرمیاندا کە ئێستا پلەکانی گەرما بە زۆری لەنێوان ٣٨ بۆ ٣٩ پلەی سیلیزیدایە لە رۆژی شەممەدا کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە کاردەکاتە سەر ئەم سنورەش و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٤ تا ٣٥ پلەی سیلیزی ھەست بە فێنکتربوونی زیاتری کەش و ھەوا دەکرێت لەناوچەکەدا و کەشی شەوانەش بەھەمان شێوە ساردتر ئەبێت لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا .

وتەبێژی كەشناسی هەرێمی كوردستان ئەوەشی ڕونكردەوە: بەتایبەت لە ناوچە سونریەكان پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و دەگاتە 25 پلەی سیلیزی و بەڵام لەهەفتەاكنی داهاتوودا  دوبارە پلەی گەرما دوو تا سێ بەرز دەبێتەوە  دەگاتە 37پلەی سیلیزی.

ئەژی چەتۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەتایبەت مانگی ئەیلوول و  ئەم وەرزە بە ئەوە ناسراوە  بەگشتی پلەی گەرما دوو پلە بەرز دەبێتەوە و هەندێك جار دوو پلە دادەبەزێت.بەگشتی لەنێوان 33بۆ 37 پلە دەبێت.

وتەبێژی كەشناسی هەرێمی كوردستان لەبارەی باران بارینەوە جەختی لەوەكردەوە پێشبینی باران بارین ناكرێت لە ئێستادا چونكە خۆی لەخریدا ئەستەمە.

لەبارەی پلەكانی گەرماشەوە بە گشتی  وتی:" ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، تەنیا لەماوەی 22 مانگ پەلە هەوری بەرز بە سەر ئاسمانی دهۆكەوە دروست دەبێت. باران بارینی لێ چاوەرێناكرێت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار