سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هه‌ولێر
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئێوارەی ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دوای سەردانێكی فەرمی چوار ڕۆژە بۆ بەریتانیا گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى چه‌ند ڕۆژه‌ى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/18 گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى، هێزه چه‌كداره‌كان و په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا و له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد جێنشينى ئه‌بوزه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاپه‌ڕاندنى ميرنشينى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكارى و دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ كراون و بيرورايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كراوە.
لەماوەی چوار ڕۆژی مانەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە بەریتانیا زیاتر لە 10 كۆبونەوەی فەرمی ئەنجامداوە.
كۆبونەوەكانی لەگەڵ هەر یەك بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى لۆردان، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان و په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا کۆبووەوە. له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن زايد، جێنشينى ئه‌بوزه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى راپه‌ڕاندنى ميرنشينى ئه‌بوزه‌بى و هاوکات لەگەڵ جۆن مێجه‌ر، سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووترى به‌ريتانيا و گرووپى په‌رله‌مانتا‌رانى دۆستى كوردستان له په‌رله‌مانى به‌ريتانياكۆبووه‌وه .
