دەستەی دەستپاکی: ھێشتا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لە ھەرێمی کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لەئێستادا 600 بۆ 700 دۆسیە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و 100 دۆسیەی دیکەش لە رێرەوی دادگاییکردندان".
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عیراق ئاماژەی بەوەدا، دەستەکەیان راپۆرتی ساڵانەی خۆی ھەیە و لە مانگی شەشی ئەمساڵدا، راپۆرتی خۆیان لەبارەیەوە پێشکەش کردووە، باسی لەوەشکرد، ھێشتا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو: "لە سەرجەم بوارەکاندا، ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵییدا ھەیە".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ھەرێم بەشێکە لە عیراقی فیدراڵ و گێڕانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدراڵییەوە دەبێت، ھەروەھا داواکارییەکان لەبارەی گێرانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای کەناڵە فەرمییەکانەوە پێشکەش دەکرێن.
ئەحمەد ئەنوەر، ئەوەشی روونکردەوە ژمارەیەک بەرپرسی کارگێڕیی تێوەگلاون لە گەندەڵی و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەستەکەیان چاودێریی کەرتی گشتی دەکات لە سەرۆکی بەشەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لە ھەموو ئاستەکاندا، کەسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی ھەن".
ئەوەشی خستەڕوو: "لە سەرجەم بوارەکاندا، ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵییدا ھەیە".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ھەرێم بەشێکە لە عیراقی فیدراڵ و گێڕانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدراڵییەوە دەبێت، ھەروەھا داواکارییەکان لەبارەی گێرانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای کەناڵە فەرمییەکانەوە پێشکەش دەکرێن.
ئەحمەد ئەنوەر، ئەوەشی روونکردەوە كه ژمارەیەک بەرپرسی کارگێڕیی تێوەگلاون لە گەندەڵی و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەستەکەیان چاودێریی کەرتی گشتی دەکات لە سەرۆکی بەشەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە ھەموو ئاستەکاندا، کەسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی ھەن.
