یاسای تاپۆكردنی زه‌وییه‌ زیادەڕۆکان خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

6ی تەمموزی ئەمساڵ پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگی 64 پەرلەمانتاری ئامادەبو، دەنگیدا لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە.  وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاودەکرێنەوە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەچنەبواری جێبەجێکردنەوە".

ئەمڕۆ یەكشەممە، 19 ئەیلولی 2021 وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەى فەرمى وەقائیعی کوردستانی بڵاوکردەوە، ئەو یاسا و رێنماییانەی لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاودەکرێنەوە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەچنەبواری جێبەجێکردنەوە.

شەش یاسا و رێنمایی لە هەرێمى کوردستان دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە رۆژنامەى فەرمى وەقائیعی کوردستان بڵاوکرانەوە، کەوتنەبواری جێبەجێکردنەوە و لەناو ئەوانیشدا یاسای تاپۆكردنی زه‌وییه‌ زیادەڕۆکان بونی هەیە کە مانگی تەمموزی ئەمساڵ پەرلەمانی کوردستان یاساکەی هەموارکردەوە.

یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021، یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنوری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان – عێراق.   یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2021 یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادی، ژمارە 71ـی ساڵی 2012 لە ھەرێمی کوردستان – عێراق.  

یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2021، یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردو کەرتی تایبەت و تێکەڵاوی عێراقی ژمارە 20ـی ساڵی 1998ـی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستانی – عێراق.  

رێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ، رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکێلی ھاوردەکراو.  

رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە کارمەندانی ھێزی جێبەجێکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان – عێراق.  
بەیانی ژمارە(29-30)ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار