ئاماری نوێی کۆرۆنا: 1253 تووشبوون و 17 مردن تۆماركرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " 1253 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 17 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 496 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1253 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 17 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، حەوتیان لە هەولێر، پێنجیان لە دهۆک و پێنجیشیان لە سلێمانین، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
هەروەها 1476 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 37 هەزار و 667 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 318 هەزار و 820 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 285 هەزار و 350 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 712 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 27 هەزار و 758 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
