مەسرور بارزانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەیەنێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ ڕادەگەیەنێت و به‌وه‌ش هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى كارگێڕیه‌وه ده‌بێـه چوار پارێزگا‌و چوار ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مرۆ له مه‌ڕاسیمێكدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ، وەزیری ناوخۆ، پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئامادەدەبن ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ له قه‌زاى زاخۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 28ـی مانگی تەممووزی ئەمساڵ بڕیاریدا سۆران و زاخۆ و قەزاکانی دەوروبەریان بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە یەیوەندیدارەکانی راسپارد کە رێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگرنەبەر.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەردوو قەزای ناوەندی زاخۆ و قەزای باتیفا پێکدێت کە سنوورێکی فراوانە.
رۆژی 14-09-2021 لە رێوڕەسمێکدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە فەرمی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا، ئەمڕۆش لە زاخۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئیدارەبوونی ئەو قەزایەش رادەگەیێندرێت.
له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه له ناوچه‌كانى كۆیه‌و ئاكرێ داواى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن و هه‌رچه‌نده سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ پێدانى ده‌سه‌ڵاته به ناوچه جیاوازه‌كان به‌ڵام شاره‌زایانى بوارى كارگێڕى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌م ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه بارگرانى زیاتر بۆ حكومه‌ت دروست ده‌كات و حكومه‌ت ده‌توانێت به‌گرتنه به‌رى هه‌نگاوى تر وابكات كه هاووڵاتیان له شوێنه دوره ده‌سته‌كانه‌وه بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك ڕوو له پارێزگاكان و هه‌ولێرى پایته‌خت نه‌كه‌ن.