پارێزگای سلێمانی: مانگی داهاتوو بەغدا نەوتی سپی دەنێرێتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكەین

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەغدا بڕیاریداوە نەوتی سپی بۆ پارێزگاکەیان بنێرێت‌و سەرەتای مانگی داهاتوش دەگاتە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوشەممە  هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" سەرەتای مانگی داهاتوو لەگەڵ نزیکبونەوەی وەرزی زستان، پشکی هەرێمی کوردستان لەنەوتی سپی لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت".

ئەوەشی رونكردەوە، بەپێی رێككەوتنی وەزیری نەوتی عێراق و وەزایری سامانە سروشتیەاكنی هەرێم، حكوەمتی ناوەندی لە یەكی مانگی دە بەدواوە بڕی نەوتی پێویست بۆ هەرێم بنێرێت بۆئەوەی ب حكومەتی هەرێم بتوانێت بەرمیلێك نەوت بۆ ماڵان دابین بكات.

ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتی نەوتی عێراق یەکەی ئیداریی پارێزگای سلێمانی ئاگادارکردوەتەوە، کە نەوتی سپییان بۆ دەنێرێت‌و بڕەکەی 264 ملیۆن لیترەو هەر ماڵێکیش بەرمیلێک نه‌وتى بەردەکەوێت.

ماوەی چەند ساڵێكە دابەشكردنی نەوتی سپی لەوەرزی زستاندا زۆر دوادەكەوێت بە شێوەیەك هەندێك گەڕەك و ماڵ هەر وەریناگرن یان لەوەرزی هاویندا دەگاتە دەستیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار