وەزیری پێشمەرگە: لە چاكسازییەكان بەردەوامین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە بواری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە بەڵام بۆ به‌رده‌وامبوونیشی پێویستمان به هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و رێككه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه."
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ئەیلولی 2021 بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كۆنسوڵی ئه‌مریكا لە هەولێر و كۆلۆنێڵ دۆگلاس، راوێژكاری باڵای سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا کرد. وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگەیاند:" لە بواری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە بەڵام بۆ به‌رده‌وامبوونیشی پێویستمان به هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و رێككه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه."
وه‌زیری پێشمه‌رگه لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌دۆستی سه‌ره‌كی خۆیان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌زانن و "خوازیاری ئه‌وه‌ین كه پێكه‌وه له بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان به‌رده‌وام بین له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌كه."
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژە بەوە دراوە کە كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، روونیكرده‌وه "ئه‌مریكا شانازی به‌دۆسته‌كانییه‌وه ده‌كات و قاره‌مانیێتی هێزی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێت." وتیشی "شه‌ڕه‌فمه‌ند و پابه‌ندین به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه."
سەبارەت بە چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت "له‌م پرسه‌دا هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه و بۆ به‌رده‌وامبوونیشی پێویستمان به هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و رێككه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه."
هەروەها کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لەبارەی پرسی چاکسازیی رایگەیاند، هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چاكسازی لای ئەوان "جێگەی بایه‌خە." دەشڵێت "مێژووێكی درێژی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و ئاینده‌ی هه‌ردوولامان گه‌شه."
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەدات کە كۆبوونه‌وه به گفتوگۆكردن لەبارەی گرنگیی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كۆتایی هات.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمەرگە، فه‌ریق جه‌مال محەممەد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی وه‌زاره‌ت ئامادەبوون.
