قوباد تاڵه‌بانی: هاوپه‌یمانی له‌توانایدایه‌ له‌به‌غدا رێككه‌وتن بكات بۆ زامنكردنی مافه‌كان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

 سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند:" پێویسته‌ په‌یامه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان زیاتر و باشتر بگه‌یه‌نرێن به‌ هاووڵاتییان له‌ پێناو به‌رچاو روونی زیاتر كه‌ هاوپه‌یمانی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد ده‌كات و له‌توانایدایه‌ له‌به‌غدا رێككه‌وتن بكات بۆ زامنكردنی ماف و شایسته‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئه‌یلولی 2021، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و سه‌فین مه‌لا قه‌ره‌ له‌گه‌ڵ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌و ڕایگەیاند:" پێویسته‌ په‌یامه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان زیاتر و باشتر بگه‌یه‌نرێن به‌ هاووڵاتییان له‌ پێناو به‌رچاو روونی زیاتر كه‌ هاوپه‌یمانی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد ده‌كات و له‌توانایدایه‌ له‌به‌غدا رێككه‌وتن بكات بۆ زامنكردنی ماف و شایسته‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماده‌ی بوون، گفتۆگۆكرا له‌باره‌ی رێڕه‌وی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و جه‌خت له‌ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشێلنه‌كردنی یاسا و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی مه‌ڕاسیمی ناساندنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ هه‌ولێر كرا.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌یامه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان زیاتر و باشتر بگه‌یه‌نرێن به‌ هاووڵاتییان له‌ پێناو به‌رچاو روونی زیاتر كه‌ هاوپه‌یمانی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد ده‌كات و له‌توانایدایه‌ له‌به‌غدا رێككه‌وتن بكات بۆ زامنكردنی ماف و شایسته‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.

قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌: "به‌یه‌كه‌وه‌ له‌به‌غدا به‌هێزتر ده‌بین و ده‌توانین هه‌موو ئه‌و په‌یام و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌هاووڵاتیانمان داوه‌ به‌ده‌ستیان بهێنین بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م زیاتر كار له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ن كه‌ له‌پێناوی یه‌كڕیزی و زامنكردنی مووچه‌و خزمه‌تگوزاری باشتر و سه‌قامگیری".

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: "ده‌بێ كاربكرێت تا تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر رۆڵی خۆیان ببینن له‌هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ داكۆكی كردن له‌مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستان".

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: "بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌نگ بده‌ن به‌ كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار