تەندروستی عێراق ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



   هاوڵاتى 

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە سێ هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ١٩٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٨٧٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٧٨ هەزار و ٤١٢ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ٨٦٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٦٧ هەزار و ٨١٨ كەسیان چاكبونەتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار