دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا
![](/kcfinder/2020/images/2020/parlamani%20iraqq.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق شكستی هێنا و كە بریاربوو ئەمڕۆ ناوی بالیۆزەكان پەسەندبكرێت و کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.
بەپێی راگەیەنراوێکى راگەیاندنى پەرلەمان بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى بۆ کاتێکى نادیار دواخست.
بڕیاربوو لەم دانیشتنە لیستی ناوی باڵێوزەکان پەسەند بکرێت کە نیوەیان لە لایەنە سیاسییەکانەوە کاندیدکراون چونکە هیچ دەستەبەرییەک نییە لە خولی داهاتوو بەم شێوازە بڕوات، بەڵام دانیشتنەکە سەری نەگرت و پێناچێت تا پاش هەڵبژاردن هیچ دانیشتنێک بکرێت.
فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان لە بەیاننامەیەکى کورتدا رۆژى هەینى رایگەیاند، رۆژى دووشەممە ٢٠/ ٩ /٢٠٢١ کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
بابهتی پهیوهندیدار
![](/2022/images/video/photo_2025-02-15_20-08-02.jpg)