نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نەمسا كۆدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نەمسا لە ئوردن و عێراق کۆبووەوە و باسیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا لە بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌رفه‌تى كار و وه‌بەر‌هێنان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-09-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە‌ ئۆسكار ڤوستنگه‌ر باڵيۆزى نه‌مسا له‌ ئوردن و عێراق كرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باس له‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ و له‌مێژينه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌مسا كرا و خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه".

بەپێی راگەیێندراوەکە، باڵيۆزى نه‌مسا خۆشحاڵيى خۆى به‌ ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوە و ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ تێكشكاندنى داعشدا كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا تيشكيان خستووتەسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى شاندێكى بازرگانيى نه‌مسايى كه‌ به‌ ياوه‌ريى باڵيۆزى نه‌مسا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كرد و دوێنێ له هۆتێل دیڤان لە‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ بازرگانان و كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه، بڕیاریشە ئەمڕۆ شاندی 13 کۆمپانیای نەمسایی سەردانی دهۆک بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار