قایمقامیه‌تى سلێمانى: قوباد تاڵه‌بانی كێشەی تووەسپی چارەسەر دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قایمقامیه‌تى سلێمانى رایگەیاند:" جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ كێشه‌ى گوندى توه سپى هاتوه‌ته سه‌رخه‌ت‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت". ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ش شاره‌وانیه‌ك له‌و سنوره دروستده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئه‌یلوولی 2021، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى قایمقامیه‌تى سلێمانى، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دانیشتوانی گوندی توەسپی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پێشوازیکردوه له‌نوێنه‌ری دانیشتوانی گوندی توه‌سپی‌و ڕایگه‌یاند، "جێگری سه‌رۆكی حکومەت ھاتوەتەسەر ھێڵ‌و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان بەشێوەی یاسایی".
لەبارەی کێشەی ئەو گوندە کە شەوی ڕابردوو بەھۆی دروستکردنی چەند خانویەکی زیادەڕۆیی ڕوداوێکی نەخوازراو ڕویدا، ئاوات محەمەد بە ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆو به‌شی یاسایی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاندوه، پێشتر ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی ئەو گوندەیانداوەو لەڕێگەی دروستکردنی شارەوانییەک‌و جیاکردنەوەی سنوری گوندەکە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە چاوەڕێی ئەو ھەوڵانەیان نەکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی.
قایمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شى وتوه، "له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حکومەت، ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی گوندی توەسپی دراوەو لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراوەو لەئایندەیەکی نزیکداو لەڕێگەی دروستکردنی شارەوانییەکى تایبەت بەو سنورە، کێشەی زیادەڕۆیی بەشێوەی یاسایی چارەسەردەکرێت".
داواشی لەدانیشتوانی گوندەکە کردوه، ھاوکاریان بن بۆ ئەوەی کێشەکانیان بەیەکجاریی‌و لەڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتەوە چارەسەربکرێت.
شه‌وى ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانى بۆ ڕوخاندنى ژمارەیەک خانوی زیادەڕۆ لەگوندی توەسپی کە کەمتر لە10 کیلۆمەتر لەشارەوە دورە چونە گوندەکە، بەڵام لەلایەن خاوەنى خانوەکان‌و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەوە ڕوبەڕوى هێزە ئەمنییەکان بونەوەو به‌هۆیه‌وه شەش کەس برینداربون کە یەکێک لەوانە عەمید ئاری ڕەئوف بێگه‌رد بەڕێوەبەری پۆلسی دارستان بوە.
