وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند:" دوو هەزارو 906 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 38 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه، له 24 کاتژمێری رابردودا دوو هەزارو 906 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه چوار هەزارو 989 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 38 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان 519 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای بابل بووە كه 1 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 6 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
