مەسرور بارزانی: لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی "بەردەوام و ستراتیجی" مان هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی "بەردەوام و ستراتیجی" مان هەیە

رۆژی چوارشەممە 22ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی یادی 10 ساڵەی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و تەواوبوونی هەیکەلی باڵەخانەی تازەی کۆنسوڵخانە لە هەولێر کرد و وتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و  وتی: "سەرەتای ئەمساڵ، باسی گرنگی پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر کوردستانم بۆ باڵیۆزی ئەمریکا ماتیۆ توولەر کرد، ئەویش لە وەڵامدا وتی؛ بەڕێز سەرۆکوەزیران، ئێمە گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە جیهان، لە هەولێر دروستدەکەین، چی لەمە زیاتر بکەین بۆ پیشاندانی پابەندیی ئەمریکا؟".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و بە پەیوەندییەکی "بەردەوام و ستراتیجی" ناویبرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار