لەسلێمانی هەلی دامەزراندن ڕاگەیاندرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند:" هەلی دامەزراندن بۆ 6 چاودێر و کارگوزارێک بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە رادەگەیەنن".

​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا  رایگەیاند:" وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ شەش (6) چاودێرو یەك كارگوزار بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە وەرگرت".

ئەوەش هاتووە، هەر کەسێک ئارەزوومەندە ، پێویستە سیڤی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی کارگێڕی بکات.

لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سبەینێ ڕۆژی پێنجشەممە تاکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 30ی ئەیلول کات هەیە وەرگرتنی سیڤیەکان، هەروەها ئەوانەی ئارەزومەندن پێویستە دانیشتووی سنوری تاسڵوجەو دەوروبەری بن، چونكە ئەو فەرمانگەیەی تێیدا دادەمەزرێن لە ناو تاسڵوجەیە.

باس لەوەشکراوە، پێویستە ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن ڕۆژی یەک شەممە لە بەرواری 2021-10-03 کاتژمێر ( 9  )لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەبێت، بەمەبەستی چاوپێکەوتن وهەڵسەنگاندنیان لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان خوێندن تەواودەکەن و بەشێکی زۆریشیان نە لەکەرتی گشتی و نە لەکەرتی تایبەتدا دەرفەتی کارکردنیان بۆ ناڕەخسێت، ئەمەش نیگەرانیی گەنجان و چین و توێژە جیاوازەکانی بەدواداهاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار