ئێران بۆ هەرێم: ناچارین کردەی سەربازی ئەنجامبدەین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

باڵیۆزی  ئێران لە عێراق  ڕایگەیاند:" هێشتا حزبەکانی رۆژهەڵات سنور دەبەزێنن و کاری تیرۆرستی دەکەن پێویستە ئەوە ڕابگیرێت، ئەگەرنا  ئێران ناچار دەبێت کردەی سەربازی ئەنجام بدات".

ئەمڕۆ هەینی، 24 ئەیلولی 2021 باڵیۆزی  ئێران لە عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی حکومەت عێراق ڕایگەیاند:"هێشتا ئەو گروپە دژە شۆڕشانە "حزبەکانی رۆژهەڵات" سنور دەبەزێنن و کاری تیرۆرستی دەکەن پێویستە ئەوە ڕابگیرێت، ئەگەرنا کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار دەبێت کردەی سەربازی ئەنجام بدات".

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران بە کەناڵی imnی سەر بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە، "پێویستە هەرێمی کوردستان ڕێگەنەدات ئەو گروپانەی لەسەر سنورن کۆماری ئیسلامی بکەنە ئامانج و ئێمە چەندینجار داوامان لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی کردووە ئەو کارانە ڕابگرن".

ئەو دەشڵێت، "بەڵام بەداخەوە هێشتا ئەو گروپە دژە شۆڕشانە سنور دەبەزێنن و کاری تیرۆرستی دەکەن و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان"، ئەو ئاماژە بەوەشدەکات، "پێویستە ئەوە ڕابگیرێت، ئەگەرنا  ئێران ناچار دەبێت کردەی سەربازی دژی ئەو گروپانە ئەنجام بدات".  

مەسجدیم دەربارەی تۆپبارانە بەردەوامەکانی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان، وتی، "ئێمە بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت ناوچە سنورییەکان و هەرێمی کوردستان تووشی زیان بن"، وتیشی، "داوا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەم ئەو کێشەیە بە شێوەیەکی جدی چارەسەر بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار