ئەمڕۆ لەهەرێم: 1360 تووشبوون و 20 گیانلەدەستدان تۆماركراوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ئامارى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى به كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو به‌پێى ئاماره‌كه 1360كه‌س توشى كۆرۆنابوون و 20كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەمڕۆ هەینی، 24 ئەیلولی 2021 به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 9583 پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 1360كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1180كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، 20 هاووڵاتى به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 6كه‌سیان له‌هه‌ولێر و 5كه‌س له دهۆك و 2كه‌س له سلێمانى و 2كه‌س له‌هه‌ڵه‌بجه‌و 4كه‌س له گه‌رمیان و 1 كه‌س له ڕاپه‌ڕین بوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار