كازمی: پێویسته كاندیده‌كان خۆیان بپارێزن له پێدانى دوو به‌ڵێن به‌هاوڵاتیان
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند:" پێویسته كاندیده‌كان خۆیان بپارێزن له پێدانى به‌ڵێن به‌هاووڵاتیان به دامه‌زراندنیان له ده‌زگا حكومیه‌كان و به‌خشینى پارچه زه‌وى پێیان".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مرۆ هه‌ینى 24/9/2021 ڕایگه‌یاند، پێویسته كاندیده‌كان خۆیان بپارێزن له به‌ڵێنى وه‌همى بۆ كڕینى ده‌نگى ده‌نگده‌ران به‌تایبه‌ت دامه‌زراندنى هاووڵاتیان له دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تدا و پێدانى پارچه‌زه‌وى كه ئه‌مه دوو به‌ڵێنه په‌یوه‌ندى به كاندیده‌كانه‌وه نیه.
كازمى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، به‌شدارى كردنى هاووڵاتیان له‌هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد بژارده دروسته‌كه‌یه.
له‌ئێستادا 15 ڕۆژى ماوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق و كاندید‌و حزب و قه‌واره سیاسیه‌كان به‌مه‌به‌ستى ڕاكێشنانى ده‌نگى هاووڵاتیان رۆژانه به‌ڵێنى جیاواز به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن.
